ترەمپ لە 24 ویلایەت و هاریس لە 11 ویلایەت براوەن
لە کۆی 52% دەنگی جیاکەرەوە، ترەمپ تیوانیویەتی 247 خاڵ و هاریسیش 214 خاڵ بەدەست بهێنن، ترەمپ لە 24 ویلایەت و هاریسیش لە 11 ویلایەت براوەن.
سێشه‌ممه، 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی كاتی ئاسایی، پرۆسه‌كه له چه‌ند ویلایه‌تێك درێژ كرایه‌وه هۆكاره‌كه‌یشی كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه.
لە کۆی 52% دەنگی جیاکەرەوە، ترەمپ تیوانیویەتی 247 خاڵ و هاریسیش 214 خاڵ بەدەست بهێنن، ترەمپ لە 24 ویلایەت و هاریسیش لە 11ویلایەت براوەن.
ترەمپ لە هەر یەکە لە ویلایەتەکانی ڤێرجینیای ڕۆژئاوا، ئیندیانا، کێنتەکی، داکۆتای باشوور، ئۆهایۆ، وایۆمینگ، کارۆلاینای باشوور، ئۆکلاهۆما، فلۆریدا، داکۆتای باکوور، ئەلاباما، نێبراسکا، ئۆکلاهۆما، تێنسی، میسەسێپی و میزۆری، تێکساس و باکووری کارۆلاینا ئەرکەنساس براوە بووە.
لە بەرانبەردا هاریس لە هەر یەکە لە ویلایەتەکانی مێریلاند، نیوجێرزی، دوورگەی ڕۆد، ئیلینۆیس، ڤێرمۆنت، دێلاوێر، نیویۆرک، ماسەچوێس و کەنەکتیکت براوە بووە.