بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەکی تایبەت مووشەکێکی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

بە سەرکەوتویی ئەنجام درا

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەمینجار لە مێژووی مرۆڤایەتی، مووشەکی فاڵکۆن 9 لە لایەن کۆمپانیایەکی تایبەت و بە هاوکاری رێکخراوی ناسا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

کۆمپانیای سپەیس ئیكس، کە لە لایەن ئیلۆن مەسک خاوەندارێتیی دەکرێت، دوو کەشتیوانی رێکخراوی ناسای رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە.

ئەمە یەکەمجارە کەشتیوانیان لە لایەن کۆمپانیایەکی تایبەت رەوانەی ئاسمان دەکرێن و یەکەم کەشتیشە کە لە خاکی ئەمەریکا لە ساڵی 2011ـەوە ئەنجام درابێت.

بڕیاربوو چوارشەممەی رابردوو، ئەو گەشتە بۆ بۆشایی ئاسمان بکرێت، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا بۆ دوێنێ هەینی دواخرا.

لەبارەی پرۆسەکە، رێکخراوی ناسا کە هاوبەشی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کردووە لە تویتێکدا سەرکەوتنی راگەیاند و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش بە هەنگاوێکی گەورە بۆ ئەمەریکای ناوبرد.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ساڵی 2002ـەوە دامەزراوە و ئامانجییەتی نرخی گەشتە ئاسمانییەکان کەم بکاتەوە و تەکنەلۆجیای نوێش بەکاربهێنێت. هەروەها کاریش لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکەن.