شوێنە گەشتیارییەكان بە رێنمایی نوێ دەكرێنەوە
"پێویستە گەشتیاران پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن"
K24 - سۆران
دوای نزیكه‌ی سێ مانگ له داخستنیان، جارێكی دیكه هاوینه‌هه‌وار و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای ھەولێر به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كانی گه‌شتوگوزار، دەبێ خاوه‌نی رێستورانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان رێنماییه تهندروستییەكان جێبەجێ بكەن.
بەگوێرەی رێنماییەكان، هیچ گه‌شتیارێك بێ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ته‌ندروستی رێگه‌ی پێ‌نادرێت ناو شوێنە گەشتیارییەكان. به‌رده‌وامیش گۆڕه‌پان و شوێنی دانیشتن و رێستورانته‌كانی به ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆس ده‌ڕشێنرێن.
لەم چەند ساڵەی دواییدا گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان له بوژانه‌وه‌ی خێرادابوو، بەڵام كۆرۆنا دۆخه‌كه‌ی گۆڕی و زیانی زۆری به‌م كه‌رته گه‌یاندووە. كردنه‌وه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و جوڵەی گەشتوگوزار.