نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ترەمپ کار بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکا دەکەین

نێچیرڤان بارزانی (ڕاست) و دۆناڵد ترەمپ (چەپ)
نێچیرڤان بارزانی (ڕاست) و دۆناڵد ترەمپ (چەپ)

ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی دووبارە دەرچوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا. 

 

 
 
 
 

 

نێچیرڤان بارزانی لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و  و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکەدا".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی هاوبەشیمان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمەریکا".