بڕیار لەبارەی دخول عام درا
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەەوە
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، "دخول عام" بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بۆ هەموو بەشەکان، ئەوانەی تا سێ وانە دەرنەچوون، پەیڕەو بکرێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، ئەو قوتابی و خوێندکارانەی تا سێ وانە دەرنەچوون، پێویست بە تاقیکردنەوە ناکات تاوەکو تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجام بدەن، بەڵام ئەگەر لە چوار وانە یان چوار وانە بەسەرەوە بێت، دەبێت قوتابییەکە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات تاوەکو بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکان بکات.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، له په‌رله‌مانی كوردستان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێشنیازی خۆمان دایه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی دخول عام و به هه‌مان شێوه‌ی پێشنیازی ئه‌وه‌مان دایه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه تاقیكردنه‌وه نه‌كرێت.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، پێمان باش بوو له‌و قۆناغه‌دا ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بڕیار له دخول عام بدرێت، ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆپارێزی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
