ئەڵمانیا خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەگەڕێنێتەوە
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌مواری ئه‌و پرۆژه‌یاسایه نیشان ده‌دات كه له لایه‌ن وه‌زیری به‌رگرییه‌وه تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێی خزمه‌تی سه‌ربازی پێشكه‌ش كراوه.
چوارشه‌ممه، 6ـی تشرینی دووه‌می 2024، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌مواری ئه‌و پرۆژه‌یاسایه نیشان دا كه له لایه‌ن بۆریس پیستۆریۆس، وه‌زیری به‌رگرییه‌وه تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێی خزمه‌تی سه‌ربازی پێشكه‌شی كردبوو.
بۆریس پیستۆریۆس، ئامانجی له پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یاساكه، پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م گه‌نجانه له ڕه‌گه‌زی نێر كه ته‌مه‌نی 18 ساڵیان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتووه‌وه پشكنینی توانای جه‌سته‌یی و عه‌قڵییان بۆ بكرێت و بخرێنه به‌ر خزمه‌تی سه‌ربازی. پیستۆریۆس، له پڕۆژهیاساكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كچانیش كه ته‌مه‌نی 18 ساڵییان ته‌واو كردووه، ده‌كرێ و بۆیان هه‌یه بەشداریی خزمەتی سه‌ربازی بکەن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، یاسایه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌رفه‌ت به ئه‌ڵمانیا ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی سیستەمێكی نوێی خزمه‌تی سه‌ربازی کە لە 2011 وە هەڵوەشێنرابووەوە.
ناوبراو، هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه "هه‌ڵپه‌ساردنی خزمەتی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـدا سیستمی تۆماركردن و چاودێریی تایبه‌ت به خزمه‌تی سه‌ربازی وێران كرد كه هه‌ر چه‌نده ده‌وڵه‌ت پابه‌ندی یاساكه‌ی بووه."