ئۆباما پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکات
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و میشێلی هاوسەری، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس، بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا، کرد.
باراک ئۆباما لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی"X" نووسیبووی "ئێستە کە ئەنجامەکان بڵاوکراونەتەوە، بەناوی خۆم و میشێلی هاوسەرمەوە پیرۆزبایی سەرکەوتن لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و سیناتۆر ڤانس دەکەین."
ئۆباما دانی بەوەدانا "بە لەبەرچاوگرتنی ناکۆکییەکی زۆر لە پرسەکاندا لەگەڵ کۆمارییەکان هیوایان بە دەرئەنجامێکی جیاواز لە هەڵبژاردنەکاندا هەبووە."
نووسیویەتی "ئەوان شانازییان بە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و تیمەکەی هەبووە، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ستافی هەڵمەتی هەڵبژاردن و خۆبەخشەکان دەربڕی."
ڕۆژی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کێبڕکێی توند کرد، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان بوون و لە ئەنجامدا دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت.