دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی 'نارین گۆران' به‌ڕێوه ده‌چێت
پێنجشەممە، 07-11-2024، دانیشتنی دادگاییكردنی دۆسیه‌ی نارین گۆرانی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان، به به‌شداریی زیاتر له 50 سیاسه‌تمه‌دار و چالاكوان و پارێزه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركراون و ئه‌مڕۆ دادگایی ده‌كرێن، بریتین له: سه‌لیم گۆران، مامی نارین. یوكسه‌ل گۆران، دایكی نارین. ئه‌نه‌س گۆران، برای نارین و نه‌وزاد به‌ختیار، دراوسێی ماڵی نارین.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی دیاربه‌كر، داوا ده‌كرێت ئه‌و ده‌ستگیركراوانه سزای به‌ندكردنی تا هه‌تاییان بۆ ده‌ربچێنرێت.
لەسەر هەمان دۆسیە 22 کەسی دیکەش پێشتر گوتەیان لێ وەرگیراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ كرا و لەناو ئەو 22 کەسەشدا عارف گۆران، كه باوکی نارینە و لە دادگا ئامادە دەبێت.
به‌هۆی هه‌ستیاری دۆسیه‌كه 50 پارێزەر لە تورکیا و باکووری کوردستان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەم پارتی لە كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه له هۆڵی دادگا ئامادە دەبن.
نارین گۆرانی هەشت ساڵ، 21 ـی مانگی ئابی ڕابردوو لە گوندی چلوویێ سەر بە دیاربەکر بێسەرشوێن بوو و هەشتی ئەیلوول تەرمەکەی لە چەمێکی گوندەکە دۆزرایەوە.