ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ئاگادار ده‌كاته‌وه
ته‌ندروستی سلێمانی: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن دۆخێكی كاره‌ساتبار به‌ڕێوه‌یه
K24- سلێمانی:
دۆخی ته‌ندروستی 30 تووشبووی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه ناجێگیره و ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه‌ش هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه.
ئارام به‌ختیار په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ژیانی تووشبووان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشدارییه‌كی توندی داوه و داوای له هاووڵاتیان كردووه، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ش پابه‌ند بن به پۆشینی ده‌مامك، ده‌ستكێش و كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپارێزی.
به گوته‌ی په‌یامنێری كوردستان 24، ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له هه‌ر ماڵێك تووشبووێكی كۆرۆنا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به توانای نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆش، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، له‌و نه‌خۆشخانانه ته‌نیا 185 قه‌ره‌وێله هه‌یه، ئێستاش كه 135 نه‌خۆش له‌و نه‌خۆشخانانه خه‌وێندراون، بۆیه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون زیاد بكات، ئه‌و نه‌خۆشخانانه توانای ئه‌وه‌یان نابێت ژماره‌یه‌كی زیاتری نه‌خۆش وه‌ربگرن هه‌روه‌ها توانای ئه‌وه‌شیان نابێت، پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه گومانی تووشبوون له خۆیان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی پشكنینی كۆرۆنا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن، نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی كۆرۆنا دیار نییه و، تووشبووانی شه‌پۆلی ئه‌م جاره قورس‌تر له پێشان تووش ده‌بن و تووشبووانی ئه‌م شه‌پۆله پێویستییان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نیا 50 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له پارێزگای سلێمانی هه‌ن.
به گوته‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ببێت به كاره‌ساتێكی گه‌وره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، ناتوانن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بسه‌پێنن، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا ژماره‌ی تووشبووان روو له زیاد بوون بكات، له كاتێكدا رۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ییه‌كی زیاتری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه راده‌گه‌یه‌ندرێن.
H.B