ڤایرۆسی كۆرۆنا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پاڵه‌وانانی زۆرانبازی
پاڵه‌وانه‌كانی زۆرانبازی به خانه‌واده‌وه له نه‌خۆشخانه كه‌وتوون
یه‌كێك له دیارترین پاڵه‌وانی زۆرانبازی وڵاتی ئازه‌ربایجان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
عه‌بدولره‌شید سهعدوڵڵائۆڤ پاڵه‌وانی زۆرانبازی ئۆڵمپیك و جیهان له رووسیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ئه‌و كه مێدلیای زێڕی ئۆلمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016ـی ده‌ستهێناوه، یه‌ك له ئاماده‌ترین زۆرانبازانی ناوداری جیهانه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه شه‌ریف شهریفۆڤیش كه پاڵه‌وانی زۆرانبازی ئۆڵمپیكی له‌نده‌نه، تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه.
شهریفۆڤ كه له‌دایكبووی داغستانه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانم تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوونه، باوكم، دایكم، هاوسه‌ر و خوشكم هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه بوون، ئه‌م نه‌خۆشییه ئهنفڵوانزا نییه، به‌ڵكوو ڤایرۆسێكی زۆر مه‌ترسیداره، بارودۆخی خۆم باشتره، به‌ڵام دایكم ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌یه و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.
ئه‌م دوو زۆرانبازه كه له‌م رۆژانه‌دا ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌رم ده‌كه‌ن و ده‌سته‌وملانی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه، له كێشی 97 كیلۆگڕامدا و له ئۆڵۆمپیكی تۆكیۆ ركابه‌ری یه‌كترن.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی

