ویلهێلم ئۆت لەسەر دەستوری ئایینی ئیسلام هاوسەرگیری کرد

یاریزانەکەی هونەرە جەنگیەکان ناوی خۆی بۆ ''خالید'' گۆڕیوە

ویلهێلم ئۆت یاریزانی هونەرە جەنگیەکان دوای ئەوه‌ی لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ موسڵمانی بوونی خۆی راگەیاند، لەسەر دەستوری ئایینی ئیسلام ژیانی هاوسەرگەری پێک هێنا و ناوەکەشی بۆ خالید گۆڕیوە.

ویلهێلم ئۆت یەکێکی دیکە لەو وەرزشوانە دیارانەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا موسلمان بوونی خۆی راگەیاند و دوای ئەوەش رۆژانە خەریکی قورئان خوێند  و دڵخۆشیشە بەم کارەی.

ویلهێلم دوای ئەوەی موسلمان بوونی خۆی راگەیاند، مەراسیمی هاوسەرگیری لەسەر نەریتی ئایینی ئیسلام بەرێوەبرد و لە یەکێک لە شوێنە ئایینیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هاوسەر و هاوڕێ و خزمەکانی مەراسیمەکەی ئەنجامدا.

دوای کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز وەرزشوانە نەمساییەکە مەراسیمی هاوسەرگیریەکەی ئەنجامدا و چەندین وێنەی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووە و نوسیویەتی رۆژێکی دیکەی نمونەیی دوای مانگی رەمەزان.

ویلهێلم دەڵێت: دوای بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ماوەی کەرەنتین دەرفەتێکی باشی بۆ رەخساند بۆ ئەوەی زیاتر ئایینی ئیسلام بناسێت و لە کۆتاییدا گەیشتە بە ئارەزووەکەی و ئێستاش داوا لە هاوڕێیانی و کەسە نزیکەکانی دەکات ئەوانیش ئەم رێگایە بگرنە بەر.

ویلهێلم دوای ئەوەی بوو بە موسلمان بریاریدا ناوەکەی خۆی بۆ خالید بگۆڕێت و داواش دەکات بە ناوە نوێیەکەی بانگی بکەن.