"باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی NBA دیاری ده‌كرێت"
ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوان دوو ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادایه
ئه‌ستێره‌ی پێشووی تیپی باسكه‌ی پۆرتلاند پێیوایه لێبرۆن جه‌یمز یاریزانی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس لیكرز باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی NBAـیه.
هه‌رچه‌ند خولی باسكه‌ی NBA هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌رزشی وه‌ستاوه، به‌ڵام باس و لیدوانێكی زۆر له‌باره‌ی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی NBA له‌ئارادایه و له‌و ناوه‌شدا ركابه‌رییه‌كی زۆر له نێوان دوو ئه‌ستێره‌ی باسكه، لێبرۆن جه‌یمز و یانیس ئهنتتۆكۆمپۆی ئه‌ستێره‌ی تیپی میلواكی له‌ئارادایه.
هه‌ر دوو یانه ئێسته سه‌رووی ڕكابه‌رییه‌كانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و ئاستێكی زۆر باشیشیان له‌م وه‌رزه‌دا پێشكه‌ش كردووه.
دیمیان لیلارد، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی پۆرتلاند له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی وه‌رزی 2020-2019 ده‌ڵێت: به بڕوای من لێبرۆن جه‌یمز بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزان له ئهنتتۆكۆمپۆی باشتره، ئه‌وان له‌م وه‌رزه‌دا به باشترین شێوه خۆیان سه‌لماندووه، به‌ڵام لیبرۆن باشترینی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
ئهنتتۆكۆمپۆ له وه‌رزی رابردووش‌دا نازناوی باشترین یاریزانی خولی NBAـی به‌ده‌ستهێنابوو و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه ركابه‌رییه‌كی دژوار و قورسی له‌گه‌ڵ پاشا هه‌یه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
