دوو كۆمپانیای ئینته‌رنێت نرخی هێڵه‌كانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه و خێرایی زیاد ده‌كه‌ن
بڕیاریانداوە لە سبەینێوە بە ڕێژەی سەدا 25 نرخەکانیان کەمبکەنەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت بڕیاریانداوە لە سبەینێوە بە ڕێژەی سەدا 25 نرخەکانیان کەمبکەنەوە و خێرایی هێڵەکانیانیشیان دوو بەرامبەر زیاد بکەن.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، راشیگه‌یاند، لەمەودوا کڕینی کارتی هێڵەکانی ئینتەرنێت بە شێوەی نایلۆن و کاغەز نامێنێت و دەبێت هاووڵاتیان بە رێگەی فایست پەید کارتی هێڵەکانی ئینتەرنێت بکڕن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی كارتی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت دابه‌زێت و ئه‌و زیاده‌یه‌ی نه‌چێته سه‌ر كه به هۆی ده‌ستی دووه‌مه‌وه ده‌چووه سه‌ری.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن هیواشی خواست کۆمپانیاکانی دیکەش چاو لەو دوو کۆمپانیایە بکەن و نرخی هێڵه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه و خێراییان زیاد بكه‌ن.