ورده‌كاری دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان خرایه‌ڕوو
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری ورد ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كوێستان محه‌مه‌د ورده‌كاری دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكیان به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت خسته‌ڕوو.
له‌و میانه‌یه‌دا، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تادا و له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و راسپاردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد و په‌تای كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا، بێگومان وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی حكومه‌ت و له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێویستیان پێیه و داهاتیان كه‌مه و له ناو بازاڕ ئیش ده‌كه‌ن و به هۆی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتی زیانیان به‌ركه‌وت، بۆیه حكومه‌ت وه‌ك به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می به پێویستی زانی ئه‌م هه‌نگاوه بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تا دوورترین خاڵ ئه‌م كۆمه‌كه بگه‌یه‌نێت و دابه‌شی بكه‌ین.
گوتیشی: ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م پڕۆسه‌یه، كه له چوار قۆناغی سه‌ره‌كی پێكهات و قۆناغی یه‌كه‌می: راگه‌یاندنی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بوو. خۆشبه‌ختانه بڕێكی باش پاره هاته ده‌ست حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌كی بانكییه‌وه. قۆناغی دووه‌م: كڕینی خۆراك بوو بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌مده‌رامه‌تن. قۆناغی سێیه‌م: رووپێوییه‌ك كرا بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی شایسته‌ن كه ئه‌م كۆمه‌كه بگاته ده‌ستیان و قۆناغی چواره‌میش دابه‌شكردنی بوو به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هاوكاری و كۆمه‌كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پلاندانان و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها گوتی: له رێی ئه‌و هه‌ژماره بانكییه‌ی حكومه‌ت رایگه‌یاند، 23 ملیۆن و 570 هه‌زار و 558 دۆلار كۆكرایه‌وه، له‌م بڕه‌یه، 10 ملیۆن و 60 هه‌زار دۆلار ته‌رخانكرا بۆ كڕینی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و گه‌یاندنی به خێزانه‌كان. له‌و بڕه‌یه نزیكه‌ی 9 ملیۆن و 747 هه‌زار و 240 دۆلار بۆ خۆراكی ته‌ندراوكراو ته‌رخان كرا. 8 ملیۆن بۆ خۆراك ته‌رخان كرا و بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆراكه‌كه‌ش 312 هه‌زار و 760 دۆلاری بۆ ته‌رخانكرا. كۆی خۆراكی دابینكراو و گواستنه‌وه 10 ملیۆن و 60 هه‌زار دۆلار بوو. گوژمه‌ی ماوه له‌م بڕه پاره‌ی كۆكرایه‌وه 13 ملیۆن و 510 هه‌زار و 558 دۆلاره كه بۆ پێداویستی ته‌ندروستی و ده‌رمان ته‌رخانكرا.
جوتیار عادل گوتیشی: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگییه و پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بزانن ئه‌وه‌یه، كه خشته‌ی خۆراكی ته‌نده‌ر كرا‌و بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان، به‌م جۆره‌یه:
ئارد: 10 هه‌زار ته‌ن، زه‌یت: 4 ملیۆن لیتر، نیسك: 1 هه‌زار ته‌ن، دۆشاوی ته‌ماته: 420 هه‌زار قوتوی 800 گرامی ته‌رخانكراوه. ئه‌وه‌ی ته‌رخانكرابوو، به‌سه‌ر 200 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكراوه.
له هه‌ولێر: 70 هه‌زار خێزان سوودمه‌ند بوون.
له سلێمانی: 50 هه‌زار خێزان.
له دهۆك: 50 هه‌زار خێزان.
له هه‌ڵه‌بجه: 8 هه‌زار خێزان.
ئیداره‌ی راپه‌ڕین: 12 هه‌زار
ئیداره‌ی گه‌رمیان: 10 هه‌زار خێزان له‌و كۆمه‌كه سوودمه‌ند بوون، تا ئێستا %50ی ئه‌و سه‌به‌تانه دابه‌ش كراوه به‌م جۆره:
له هه‌ولێر: 19 هه‌زار سه‌به‌ته دابه‌شكراوه.
له سلێمانی: 243 هه‌زار سه‌به‌ته دابه‌شكراوه.
له دهۆك: 11 هه‌زار سه‌به‌ته دابه‌شكراوه.
له هه‌ڵه‌بجه: 8 هه‌زار سه‌به‌ته دابه‌شكراوه.
له راپه‌ڕین: 3 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك دابه‌ش كراوه.
له گه‌رمیان: 10 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك به ته‌واوی دابه‌شكراوه.
له كۆی 200 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك 99 هه‌زاریان دابه‌شكراوه. هه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌ك یه‌ك فه‌رده ئاردی 50 كیلۆگرامی و 10 ده‌به‌ی یه‌ك لیتری زه‌یت و 5 كیلۆگرام نیسك و دوو قووتی دۆشاوی ته‌ماته.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌به‌ته‌كه‌یان پێدراوه، جوتیار عادل گوتی: سه‌رۆك خێزان، ده‌بێت: بێوه‌ژن، دابڕاو یان ته‌ڵاقدراو بێت. یان سه‌رۆكی خێزان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بێت و سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌بێت، یان كرێكار بێت به هۆی كۆرۆنا سه‌رچاوه‌ی داهاتی رۆژانه‌ی له‌ده‌ستدابێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بێت، یان داهاتی مانگانه‌ی كه‌متر له 300 هه‌زار دینار بێت.