مانگی 7 ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت ده‌كرێت
شاسوار عەبدولواحید 70 ملیار دینار قەرزی حکومەتی لەلایە
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره مانگی 7ی ئه‌مساڵ ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت لای سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان بكرێت، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی وه‌به‌رهێنانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌ر کەسێك قەرزەکان نەداتەوە دەست بە فرۆشتنی موڵك و سامانەکەی دەکرێت، هاوكات سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: دەستەکەیان چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات.
له‌مباره‌یه‌وه بەهجەت عەلی، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان ئاشكرای كرد، لیستی قەرزەکانی حکومەت لای بەڵیندەر، بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکان ئامادەکراوە و لە مانگی 7 دەست بە رێکارەکانی وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەکرێت.
گوتیشی: ئەو قەرزانە وەردەگیرێنەوە و هیچ رێگەیەکيش بۆ دەربازبوونی کەسی قەرزار نیە تەنانەت ئەگەر دەست بە دروستکردنی پشێویش بکات.
هاوكات ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان دووپاتیكرده‌وه: لیستی قەرزی قەرزدارەکان ئامادەکراوە و دەبێت هەموو ماددەکانی یاساکە وەك خۆی جێبەجێ بکرێت بە وەرگتنەوەی قەرزەکانی حکومەتیشهوه.
یەکێك لە ماددەکانی یاسای چاکسازی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەتە، کە چەند ساڵێکە لای بازرگان، سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیاکانە، ساڵانەش ئەو قەرزانە سوی دەچێتە سەر و بەپێ یاساکە لە مانگی 7ی ئەمساڵ دەستدەکرێت بە رێکارەکانی وەرگرتنەوەی قەرزەکان، هەر کەسێك قەرزەکەی نەداتەوە حکومەت ئەو رەهنانە دەفرۆشێت كه لە بری قەرزەکە دای ناون.
یەکێك لەو کەسانەی قەرزداری حکومەتە شاسوار عەبدولواحیدە، کە 70 ملیار دیناری حکومەت قەرزدارە و لەگەڵ سەروبەندی وەگرتنەوەی قەرزەکانيش هه‌ول ده‌دات رای گشتی بە لاڕێدا ببات و وەك رێگریەك بۆ نەدانەوەی قەرزەکانی، بانگەشەی خۆپیشاندان و روخاندنی حکومەت دەکات، ئەو جگە لە قەرزی حکومەت پشکی هەزاران خاوەن پشکی کۆمپانیاکەی لایە و ئامادە نیە پشکی پشکدارەکانیش بداتەوە, بۆیه زۆر جار پشێوی سیاسی دەنێتەوە بۆ خۆدزینەوە لە نەدانەوەی قەرزەکانی.
H.B