حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی ١٥٤٠ مێگاوات کارەبا دەکات
وه‌زیری كاره‌با: هه‌رێمی كوردستان پێویستی بە ٦٧٠٠ میگاوات كاره‌با هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
لە دیمانەیەکیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، وه‌زیری كاره‌با رایگەیاند، کە هه‌رێمی كوردستان پێویستی بە ٦٧٠٠ میگاوات كاره‌با هه‌یه ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی یان پاره‌ی پێویست بۆ كڕینی سووته‌مه‌نی بەردەستبێت. لە ئێستادا تەنها ٣٢٠٠ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت کە دەکاتە نیوه‌ی بڕی پێویست، ئەگەر وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەکان سوتەمەنی پێویست دابین بکات، كێشه‌ی كاره‌با نامێنێت.
كه‌مال محمد سالح، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: له ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یەدا بڕی هه‌زار و ٥٤٠ مێگاواتی دیكه گرێبه‌ستمان كردووه، کە بریتینە لە ٥٠٠ مێگاوات له خورماڵ، ٥٠٠ مێگاوات له بازیان، ١٦٥ مێگاوات له گه‌رمیان، و هەروەها ٣٠٠ مێگاوات كاره‌با به رێگه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئوستوراڵی و ٧٥ مێگاوات كاره‌بای وزه‌ی خۆر. به‌م پێیه‌ش كاره‌بای به‌رهه‌م هاتوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته سه‌رووی ٨ هه‌زار مێگاوات، ئەمە له كاتێكدایە کە خواستی هه‌رێم له‌م وه‌رزه‌دا 4 هه‌زار و ٢٠٠ مێگاواته و له زستاندا ده‌گاته 6 هه‌زار و ٥٠٠ مێگاوات.
سه‌باره‌ت بەوەی كه ئایا بۆچی تا ئێستا ئه‌مه نه‌كراوه، وه‌زیری كاره‌با باس له‌وه ده‌كات، به هۆی قه‌یرانی كورۆناوه له ئێستادا نه سووته‌مه‌نی پێویست هه‌یه و نه پاره‌كه به‌رده‌سته. هەروەها دڵنیایش ده‌داتە هاووڵاتییان كه دوای ئه‌و قه‌یرانه ره‌وشی كاره‌با زۆر به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ده‌ڵێت :"ئه‌م كابینه‌یه به جددی كار له‌سه‌ر باشترکردنی كاره‌با كردووه و خۆمان بە خاوەنی كێشه‌كان دەزانین و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ چارەسەرکردنیان".
له هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی کاری كابینه‌ی نۆیه‌مدا هاتووه، کار بۆ چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی کارەبا و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و بەهەدەرنەدان و دابەشکردنێکی پێشکەتوو و گونجاوی کارەبا دەکرێت. هەروەها کار دەکرێت بۆ رێکخستنەوەیەکی گونجاوی نرخی کارەبا و دامەزراندنی میکانیزمێکی کاریگەر و سەردەمیانە بۆ کۆکردنەوەی پارەی کارەبا لە هاوبه‌شه‌كان.
H.B