له پارێزگای سلێمانی 101 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 101 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، 6 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 2 تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 90 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە:
51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوینن
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتووی وارماوە
1 دانیشتووی قەزای کەلار
1 دانێشتووی قەزای کفری
1 دانیشتووی قەزای خانەقین
1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دنیشتووی شاری به‌غداد
وەزارەتی تەندروستی
31 ئایار 2020
H.B