لە ئەمهریکا پیاوێکی سپیپێست بە تیر و کەوان رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە
دەڵێ ژیانی هەمووان گرنگە نەوەك تەنیا ژیانی رەشپێستەکان
K24 –هەولێر
چەند رۆژێکە لە شارەکانی ئەمهریکا خۆپیشاندانە، بەهۆی "کوشتنی پیاوێکی رەشپێست بەدەستی پۆلیسێکی سپیپێستەوە"، بەڵام پیاوێکی سپیپێست پێی وایە دژایەتیکردنی پۆلیس لەو کەیسەدا هەڵەیە، چونکە "ژیانی هەموو کەسێک گرنگە، نەوەك تەنیا ژیانی رەشپێستەکان"، بۆیە بە تیر و کەوان رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە، تێیدا ئەو پیاوە سپیپێستە بەخۆی و تیر و کەوانەکەیەوە دەردەکەوێت، کاتێك رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە.
کەسێك، کە پێدەچێت هەمان ئەو کەسە بێت کە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەڵێت: "تۆ خۆت بە ئەمریکی دادهنێیت؟" لە وەڵامدا پیاوە سپیپێستەکە، کە دواتر قسەی بۆ میدیاکانی ئەمهریکا کردووە و گوتوویەتی ناوی براندۆن ماکۆرمیکە، دەڵێت: "بەڵێ، هەموو ژیانێك گرنگە".
ڤیدیۆکە هەروەها ژمارەیەك خۆپیشاندەر نیشاندەدات، کە لەترسی تیرەکانی براندۆن، خۆیان لەپشت ئۆتۆمبێلێك حەشارداوە.
خۆپیشاندەرانی ئەمهریکا توڕەن، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك پۆلیس بەبەرچاوی کامێراکانەوە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی پیاوێکی رەشپێست، بەناوی جۆرج فلۆید، یەکێکیان قاچ لەسەر ملی دادەنێت، تا فلۆید هەناسەی دەبڕێت قاچی لانادات.
خۆپیشاندانەکە چەندین شاری ئەمهریکای گرتووەتەوە، لە زۆربەی خۆپیشاندانەکان تووندوتیژی روویداوە و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس خۆپیشاندەران بەردەوامە.
لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا براندۆن دەردەکەوێت، کە رووخساری بەخوێنە، دواتر قسەی بۆ میدیاکانی ئەمهریکا کردووە و، گوتوویەتی "کاتێك گوتم ژیانی هەمووان گرنگە (نەوەك تەنیا ژیانی رەشپێستەکان)، خۆپیشاندەران لێیاندام، بۆیە چەکەکەم دەرهێنا، بەڵام دیسان لێیاندام و پۆلیسیش دەستگیری کردم".