شاندێکی پارتی سەردانی یەکێتی کرد

باسیان لە هەماهەنگی کردووە

K24 -هەولێر:

عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری، سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد.

عەلی حوسێن لە بارەی سەردانەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، پەیامی پیرۆزبایی و برایەتی و تەباییمان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی دایە هەڤاڵانی مەڵبەند لە هەولێر.

راشیگەیاند، باسی دۆخی ئێستا و هەماهەنگییەکانمان کردووە.

لای خۆیەوە، رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی، گووتی، قۆناغی داهاتوو سەخت دەبێت و دەبێت هەموو پێکەوە رووبەڕووی قەیرانەکان ببینەوە و چاکسازیی ئەنجام بدرێت.

لە 1ـی حوزەیرانی ساڵی 1975 لە سووریا، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا و ئێستا یەکێکە لە پارتە سەرەکییەکانی باشووری کوردستان.