چوار تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کران

دەرئەنجامی نوێ

K24 - دهۆک:

وەزارەی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، تووشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن 44 ساڵ و سێ کچی تەمەن 15 و 13 و 9 ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتووچۆی تا 06/06/2020 راگەیاند و داواش دەکرێت، هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان ببن.