وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی دەرکرد
فێرخوازان ئاگادار دەکاتەوە
K24 - هەولێر:
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە نووسراوێکی فەرمی، بڕیاری راگرتنی سەرجەم خولەکانی بەهێزکردن و فێربوونی زمانی دا.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم خولەکانی بەهێزکردن و فێربوونی زمان کە لایەن پەیمانگەکانی فێرکردنی پیشەیی ئەهلی و پەیمانگە و قوتابخانە ناحکومییەکان پێشکەش دەکرێن، رادەگیرێن.
ئاماژە بەوەش دەکات، هەر لایەنێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
