مه‌له‌فی رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا داخرا
به گوێره‌ی بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی، مێسی ناتوانێت له بارسێلۆنا بڕوات
به گوێره‌ی ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، ئه‌م یاریزانه ناتوانێت له‌م هاوینه له یانه‌كه‌ی بڕوات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نیازی رۆیشتنی هه‌بێت ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنادا هاتووه ده‌توانێت ساڵێك پێشكۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا، یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 31/6/2020 دوایین واده‌بوو بۆ كاركردن به بڕگه‌یه‌كی نێو گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، به‌ڵام له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ئه‌م بڕگه‌یه ئێكسپایه‌ر بوو مه‌له‌فی رۆیشتنی مێسی له یانه‌كه‌كه داخرا و ئه‌و یاریزانه ناتوانێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی بارسێلۆنا تا هاوینی 2021 له یانه‌كه بڕوات.
مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 10 نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه.
مێسی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 31 یاری، 24 گۆڵ، 16 ئاسیستی كردووه، تا ئێستا 718 یاری بۆ بارسێبۆنا كردووه، 627 گۆڵ و 261 ئاسیستی هه‌یه.