ته‌ندروستیی جیهان: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ لاوازبوونی كۆرۆنا نییه
"ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه به‌رده‌وامن"
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان دووپاتی كرده‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هێزی ڤایرۆسی كۆرۆنادا روویدابێت، كه تا ئێستا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 375 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان.
ماریا فان كیرخۆف، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكیی پرۆگرامی فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان و هاوكات پسپۆڕی زانستی په‌تاكان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هێزی گواستنه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌یه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێید به‌دی نه‌كراوه و هیچ گۆڕانێكیش له هێزی ڤایرۆسه‌كه‌دا رووینه‌داوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه رێكاری كارا بۆ دانانی سنوورێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیراونه‌ته به‌ر".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له هاتنی وه‌رزی گه‌رما پسپۆرانی بواری پزیشكی به گشتی و په‌تاكان به تایبه‌تی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رگه‌ی پله به‌رزه‌كانی گه‌رما ناگرێت و به كۆتاییهاتنی وه‌رزی سه‌رما كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه له جیهان كه‌م ده‌بێته‌وه.
H.B