قه‌رزه‌كان شاسوار عه‌بدولواحید ته‌نگه‌تاو ده‌كات
بڕی 70 ملیار دینار قەرزاری حكومه‌ته
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەگەر شاسوار عەبدولواحید راست دەکات، با دوای دوو ھەفتە لە دانەوەی قەرزەکانی دەست بە خۆپیشاندان بکات و دەشڵێت: خۆپیشاندان دادی شاسوار نادات و دەبێت قەرزەکانی بداتەوە، رێكخراوێكیش له بواری شه‌فافیه‌ت داوا له حكومه‌ت ده‌كات، به یاسا رووبه‌ڕووی قه‌رزی كۆمپانیا و بازرگانان ببێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاتێك باس به وەرگرتنه‌وه‌ی قەرزەکانی حكومه‌ت ده‌كرێت، شاسوار عه‌بدولواحید ھانا بۆ خۆپیشاندان ده‌بات.
هاوكات فه‌رمان ره‌شاد، رێكخه‌ری تۆڕی تارگێت بۆ شەفافیەت داوای روونی و شەفافیەت لە قەرزی کۆمپانیا و بازرگانەکان دەکات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ناشەفافیهت دەچێتە بواری گەندەڵی و دەبێت حکومەت بە یاسا رووبەڕوویان ببێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 900 ملیار دیناری لای بازرگان و کۆمپانیاکانە، بەپێ یاسای چاکسازیيش ئەو قەرزانەی خۆی وەردەگرێتەوە، یەکێك لەو بازرگانانەش شاسوار عەبدولواحیدە، کە بڕی 70 ملیار دینار قەرزاری حكومه‌ته و كاتيك باس له دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ده‌كرێت شاسوار عەبدولواحید نە بری قەرزەکە و نە کاتی وەرگرتنی قەرزەکەش باس ناكات، به‌لكو هانا بۆ فشاری سیاسی و خۆپیشاندان دەبات، لە گەڵ دەستپیکردنەوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیش بانگەشەی خۆپیشاندان بۆ روخانی حکومەت دەکات.
H.B