له ته‌قته‌ق 4 هاووڵاتی له بیرێكی ئاودا خنكان
ته‌ندروستی كۆیه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه
K24- كۆیه:
چوار هاووڵاتیی ئەندامی یەك خێزان، لە گوندی مخۆرەسی سنووری شاره‌دێی تەقتەق سه‌ر به قه‌زای كۆیه لە بیرێکی ئاودا خنکان.
هاوکار عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کۆیه بۆ کوردستان ٢٤ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، تەرمەکان لەپزیشکی دادوەری تەقتەقن و کەمێکی دیكه به مه‌به‌ستی پشكنین رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە دەکرێن.
بە گوتەی ناوبراو، رووداوی خنكانه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه، كه بیری ئاو بەسەریاندا رووخاوە و گیانیان لەدەستداوە.
H.B