له پارێزگای سلێمانی 16 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له گه‌رمیان (16) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه له باره‌ی تووشبووه‌كانه‌وه هاتووه: (16) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، (12) پیاو و (4) ئافرەت، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە. یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوینە. (14) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".