لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر

لەبارەی كۆرۆنا كۆبوونەوە

K24 - سلێمانی

دوای ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان لەو پارێزگایە رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتەبەر.

لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەسەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  و قایمقامی سلێمانی و ئەندامان یدیكەی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بەیاننامەی ژمارە (38)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دیاریکرا".

دیمەنێكی كۆبوونەوەكە
دیمەنێكی كۆبوونەوەكە