فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: سکاڵایان لەسەر ئەو خاوەن موەلیدانەی کارەبا تۆمارکردووە کە ئەمڕۆ کارەبای مۆلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەوەتەوە، لەسەر ئەو سکاڵایەش دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ خاوەن موەلیدەکان دەرکردووە.
سێشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: لەسەر سکاڵای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو قائیمقامیەتە، خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای موەلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەوەتەوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر فەرمانی گرتن بۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدەکان دەرکرا.