حكومەت ھەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەكانی كۆرۆنا دەكات
كۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەكانی كۆرۆنا و قەدەغەی ھاتووچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە دەكات.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، كۆبوونەوەیەك دەربارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا، مەترسییەكانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، ھەروەھا ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكرێت لە ھەرێمی كوردستان.