نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایی لە حکوومەت و گەلی ئازه‌ربايجان دەکات
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی بەشداریی کردنی لە ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا (COP29)دا، لەگەڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان بەیەک گەیشت و کۆبووەوە، بۆ ڕێکخستنی کۆنگرەکەش، پیرۆزبایی لە حکوومەت و گەلی ئازه‌ربايجان دەکات.
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەسەر بانگهێشتى فه‌رميى ئيلهام ئه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان گه‌يشته باكوى پايته‌ختى وڵاته‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ـی تشرینی دووەمی 2024، به‌شداريى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا (COP29)دا كرد.
له په‌راوێزى چالاكييه‌كانى كۆنگره‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى، چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت كه له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارن، كاره‌كانى COP29 تا 22ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بن و تيايدا وڵاتانى به‌شدار ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى پاراستنى گۆى زه‌وى له كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، ده‌كۆڵنه‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شداريى له ئێواره‌خوانێكى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجاندا كرد كه بۆ ميوانانى COP29 ساز كرابوو.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا له‌سه‌ر تۆڕى ئێكس، سوپاسى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانى كرد بۆ بانگهێشته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له حكوومه‌ت و گه‌لى ئازه‌ربايجان كرد بۆ ميوانداريكردنى سه‌ركه‌وتووانه و ڕێكوپێكى كۆنگره‌كه.