ئیدارەی راپەرین چەند بڕیارێکی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەرکرد
ئەوانەی قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە ئاشکرا دەکات
K24 - هەولێر:
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین لە ژێر رۆشنایی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە چەند بڕیارێکی دەرکرد.
بەگوێرەی نووسراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەڕین، تەنها رێگا بە هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی، گومرگ و سووتەمەنی و راگەیاندنکاران دەدرێت هاتووچۆ بکەن.
هەروەها، جگە لە دەرمانخانەی ئێشگکر و نانەواخانەکان، تەواوی دوکان و فرۆشگاکان دادەخرێن.

