فەخری كەریم بۆ سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئەنجامی هەڵبژاردن لە خزمەتی بووژانەوەی هەرێمدا بێت
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر كرد.
لە دیدارەكەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە "سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتیان لەو هەڵبژاردنە لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای خواست دەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە لە خزمەتی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستاندا بێت."
هەر لەو دیدارەدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا."