سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ دەستگیر کران
قائیمقامیەتیی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-11-2024، بە فەرمانی قائیمقام و بە بڕیاری دادوەر، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا لە چەمچەماڵ سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی سەنتەری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، خاوەنی مۆلیدەکان ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، 12-11-2024، کارەبای موەلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەووەتەوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر فەرمانی گرتن بۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدەکان دەرکراوە و ئەمڕۆش دەستگیرکراون.