زێدان ئه‌م یاریزانه‌ی چێڵسی به خۆڕاییش ناوێت
زیزۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به گرێبه‌ستی خۆرایی ڕه‌تده‌كاته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه ویلیانی به‌رازیلی یانه‌ی چێڵسی له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت و ده‌توانێت به گرێبه‌ستێكی ئازاد له یانه‌كه بڕوات، به‌ڵام ریال مه‌درید ئاماده نییه به‌خۆراییش ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه.
پێگه‌ی میره‌ری به‌ریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید پێشتر چاودێری ویلیانی به‌رازیلیان كردووه، به‌ڵام له ئێستادا زینه‌دین زێدان بڕیاری خۆی گۆڕیوه به به‌لاشیش ئه‌و یاریزانه‌ی ناوێت.
كیا جۆراباچین به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ویلیانی به‌رازیلی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و یاریزانه ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی نوێ نه‌كاته‌وه ره‌نگه بۆ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی پرێمه‌رلیگ كۆچ بكات و له چوارچێوه‌ی ئه‌م خوله بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی تۆتێنهام و ئارسێناڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ویلیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی له گفتووگۆدایه.
ویلیانی ته‌مه‌نی 31 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، دواتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه له ده‌رگه‌ی یانه‌ی شاختاری ئۆكرانیا روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، پاشان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئانژی رووسی كرد، ماوه‌ی 6 وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی چێڵسی ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه له كۆی 329 یاری، 59 گۆڵ و 59 ئاسیستی كردووه.
