تووشبوویه‌کی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
ئه‌نجامی نوێ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ كه ئافرەته و تەمەن 63 ساڵه، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
2 حوزەیران 2020