چۆن ڕێگری لە گەرمبوونی مۆبایلەکەت دەکەی؟

زۆر هۆکار هەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایل، هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی زیان بە مۆبایلەکان بکەوێت، بۆ ئەمەش پێویستە ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە بگیرێت.

ڕێگریکردن لە گەرمبوونی مۆبایل

باشتر وایە چەند ڕێکارێک بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە گەرمبوونی مۆبایلەکە کە گرنگترینیان بریتین لە:

-ئاسانترین ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە گەرمبوونی مۆبایلەکەت ئەوەیە لە ژێر تیشکی خۆر نەبێت. چونکە تا زیاتر لە ژێر تیشکی خۆر و گەرمیدا بمێنێتەوە گەرمتر دەبێت.

-زیادکردنی ڕووناکی شاشەکە فشار دەخاتە سەر پاتریەکە و زیاتر گەرم دەبێت، بۆ ئەوەش دەبێت ڕووناکی شاشەکە کەم بکرێتەوە.

-بۆ ئەوەی مۆبایلەکە زۆر گەرم نەبێت، واباشە بارگاویەکی مارکە بەکاربهێنرێت کە لەگەڵ ئامێرەکەدا بگونجێت، هاوکات دڵنیا دەبیتەوە لەوەی هیچ زیانێک بە خودی بارگاویەکە یان دەرچەی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە نەگات چونکە ئەمانە دەبنە هۆی زیادبوونی پلەی گەرمی.

-کارپێکردنی زۆرێک لە ئەپڵیکەیشنەکان دەبێتە هۆی ئەوەی مۆبایلەکە زۆر کار بکات، بەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بۆیە دەبێت ئەو ئەپڵیکەیشنانەی کە لە باکگراونددا کاردەکەن دابخرێن.

 

ڕێگاکانی ساردکردنەوەی مۆبایل

-هەندێک ڕێگە هەیە بۆ ساردکردنەوەی مۆبایل کاتێک گەرم دەبێت، گرنگترینیان بریتییە، لە هەواگۆڕکێی مۆبایل یان فووکردن لە مۆبایلدا دەتوانێت یارمەتی ساردکردنەوەی مۆبایلەکە بدات.

-هەروەها نابێت مۆبایلەکە بخرێتە ناو سەلاجە بۆ ئەوەی ساردی بکەیتەوە، چونکە بەرکەوتنی مۆبایلەکە بە گەرمی یان ساردییەکی زۆر دەبێتە هۆی فشار خستنە سەر پێکهاتەکانی و زیانی پێ دەگەیەنێت.

-ئەگەر مۆبایلەکە زۆر گەرم بوو، پێویستە کەڤەری مۆبایلەکە لاببەیت بۆ ئەوەی یارمەتی مۆبایلەکە بدات خێراتر سارد بێتەوە.

-ئەگەر بلوتوس داگیرساوە بەڵام مۆبایلەکە بە ئامێرێکەوە نەبەستراوەتەوە، بەردەوام بەدوای شتێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکات و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی گەرمبوونی مۆبایلەکە.

-ئەگەر سیگناڵی مۆبایلەکە لاواز بوو یان نەبوو، ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بۆیە باشترە فڕۆکە 'تەیران' دابگیرسێنرێت.