هەولێر..لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس مردن

وێنەی لایەنێکی ڕووداوەکە کە ئۆتۆمبێلە کامیرییەکە نیشان دەدات
وێنەی لایەنێکی ڕووداوەکە کە ئۆتۆمبێلە کامیرییەکە نیشان دەدات

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی بەستۆرەی سەر بە هەولێر، دوو کەس مردن، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا بەهۆی تیژڕەوی، لە گوندی دڕەڕەش لە ڕێگای بەستۆرە بۆ بەحرکە ڕوویدا، ڕووداوەکەش لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆزەر و تیۆتا کامیری بوو، بەهۆی ڕووداوەکە دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلی تیۆتا کامیری  گیانیان لە دەستدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، یەک لەوانەی لەنێو ئۆتۆمبێلە کامیرییەکە کە گیانی لەدەستداوە، ناوی مەتین سدیق سێلکی-یە و دانیشتووی قەزای پیرمامە.