ترەمپ تولسی گاباردی بۆ پۆستی هەواڵگریی نیشتمانی هەڵبژارد
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، تولسی گاباردی ئەندامی پێشووی کۆنگرێسی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی بۆ کابینەکەی هەڵبژارد.
ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا گوتی: تولسی گابارد وەک کاندیدی پێشووی دیموکراتەکان، پشتیوانی فراوانی هەردوو حیزبی هەیە و ئێستا کۆمارییەکی جێی شانازییە.
ترەمپ گوتی: دەزانم تولسی ڕۆحی بوێرانەی و کارە نایابەکەی، دەیهێنێتە ناو دامەزراوەی هەواڵگریمان، لەوێ بەرگریی لە مافە دەستوورییەکانمان دەکات و ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە بەدەست دەهێنێت، گوتی: هەموومان شانازی بە تولسی دەکەین.
گابارد کە زیاتر لە دوو دەیە لە پاسەوانی نیشتمانی سوپا خزمەتی کردووە و لە عێراق و کوەیت کاری کردووە، ئەم ڕۆڵەش هەر لەبەر ئەو ئەزموونەی هەیەتی، وەری دەگرێت.