كه‌سێكی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوو
ته‌مه‌نی 22 ساڵه و قوتابی كۆلیژی پزیشكییه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی نوێی تووشبوون به كۆرۆنای راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، كه‌سێكی دیكه له هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن 22 ساڵ قوتابی کۆلێژی پزیشكی نیشانەکانی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.
وەزارەتی تەندروستی
2 حوزەیران 2020