پارتی سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كات
"ئەم پەتایە لە سەرانسەری دوونیا کاریگەری گەورەی ئابووریی دروست کردووە"
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكرانی كوردستان سوپاسی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، له پابه‌ندبوونیان به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی:
هاوشارانی ئازیز
هەولێریانی خۆشەویست
سوپاس بۆ خۆراگریتان لە بەرامبەر رووبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنا، کە ئەم پەتایە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری دوونیا کاریگەری گەورەی ئابووری و تێکدانی ژیانی ئاسایی دروست کردووە. لە سۆنگەی هەستکردنمان بە زەحمەتی ژیان و ئازاری سەختی ئابووری ئێوە، بە پێویستمان زانی سوپاستان بکەین، کە ئێوە لە پێناو سەلامەتی خۆتان و کۆمەڵگه، تەواو پەیوەست بوونە بە رێکارە تەندروستیەکان.
دڵنیاین پێکەوە ئەم دۆخە تێدە پەڕێنین و وەك هەمیشە هەولێر و کوردستان سەلامەت و ئارام و ئاوەدان دەبێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
2/6/2020
H.B