كه‌سێكی دیكه له راپه‌ڕین تووشی كۆرۆنا بوو
ته‌مه‌نی 50 ساڵه و نیشانه‌كانی لێ ده‌ركه‌وتبوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکرا، پیاوێکی کاسب تەمەن ٥٠ ساڵ، نیشانەی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە قەزای رانیە.
وەزارەتی تەندروستی
2 حوزەیران 2020
H.B