عێراق خولی سەربازیی دەکاتەوە؛ دانیشتووانی هەرێمیش دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی عێراق

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: کە وەزارەتی بەرگریی عێراق خولی سەربازیی دەکاتەوە و دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێت دەتوانن لە ماوەی شەش ڕۆژدا فڕۆم پڕبکەنەوە و داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، کە وەزارەتی بەرگریی عێراق – کۆلێژی سەربازیی – زانکۆی بەرگریی نیشتمانی، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی 115ـی کۆلێژی سەربازی.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: دەرچووانی ئامادەیی و زانکۆی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە و داواکاری پێشکەش بکەن، هەروەها  پێشکەشکردنی داواکاری لە سبەینێوە دەست پێدەکات تاوەکوو 21 مانگ بەردەوام دەبێت.

مەرجەکانی وەرگرتن:

1- ئەگەر پێشکەشکار دەرچووی ئامادەیی بێت نابێت کۆنمرەی  لە 70 کەمتر بێت.

2- پێشکەشکار دەرچوو بازرگانی و پیشەسازی بەشی (ئۆتۆمبێل – کارەبا – ئەلیکترۆنیات و کۆنترۆڵ) بێت نابێت کۆنمرەی لە 80 کەمتر بێت.

3- پێویستە داواکارانی بەشی شارستانی تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 22 ساڵیش زیاتر نەبێت.

4- پێویستە داواکارانی بەشی سەربازیی تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 24 ساڵیش زیاتر نەبێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و پێشکەشکردنی داواکاری ئەم لینکە دابگرە