وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌دات كه خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن
وه‌زیری ناوخۆ: خه‌ڵك دژی رێكاره‌كان هانده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو کەس و لایەنەنانە تووشی سزای یاسایی دەکاتەوە، کە ھانی خەڵك ده‌ده‌ن پابەندی رێنمایی و قەدەغەی ھاتووچۆ نەبێت.
له‌مباره‌شه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 گوتی: بۆ ئەو مه‌به‌سته داوا لە داواکاری گشتی کراوە، رێکاری یاسای پێویست بگرێتە بەر، چونکە بە بڵاوبوونەوەی ئەو پروپاگەندانە، تەندروستی ھاونیشتمانیان دەخەنە مەترسی و ژمارەی قوربانیان زیاد دەکەن.
وه‌زیری ناوخۆ نموونه‌یه‌كیش له‌م باره‌یه‌وه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: گه‌نجێك قسه‌ی كردووه و خۆی وه‌ك پۆلیس ناساندووه له هه‌ولێر، ئه‌وانیش به‌دواداچوونیان كردووه، ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵك هان ده‌دات، له به‌ریتانیا ده‌ژیت و خه‌ڵك دژی حكومه‌ت هان ده‌دات و خۆیشی قاچی له‌سه‌ر قاچ داناوه و له‌سه‌ر سۆشیال ده‌ژیت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئەو رێکارانەی داواکاری گشتی بەرامبەر پروپاگەندەچییه‌کان دەیگرێتەبەر، بە تایبەت ئەوانەی دەڵین ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی نیە و ھانی خەڵك ده‌ده‌ن دژی بریارەکانی حکومەت و خۆپارێزی، بەپێی جۆری پروپاگەندەکە سزا دەدرێن. سزاکانیش چەندین جۆرن، لەوانە پێبژاردن بە چەندین ملیۆن دینار و بەندکردنیشی بۆ ماوەی 6 مانگ تا 5 ساڵ دەبێت.
H.B