شاسوار ویستی سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی بێت به‌ڵام هێرشی كرایه‌ سه‌ر

له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆی به‌ خێرایی رزگاركرا

K24- سلێمانی:

شاسوار عەبدولواحید دوای ئەوەی ویستی سواری شەپۆلی داواكاری كاسبكارانی سلێمانی بێت، بەڵام لە لایەن كاسبكاران رووبەڕووی ھێرشی توند بووە و بە دروشمی دزە.. دزە، درۆزنە. ھێرشیان كردە سەری و لە لایەن چەند كەسێكی نزیكی خۆی كە لەگەڵی بوون، بە خێرایی لە دەستی كاسبكارەكان رزگاركرا.

بە گوتەی چاودێرێكی سیاسی شاسوار عەبدولواحید، ھەموو ئەو كارانە بۆ ئەوە دەكات خۆی لە قەرزەكان لابدات و دەیەوێ خۆڵ بكاتە چاوی ھاووڵاتییان، بەڵام لە بەردەم یاسا رزگاری نابێت.

H.B