4 تووشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
هه‌رچواریان له سنووری پارێزگای سلێمانین
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 4 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا، 3 پیاو تەمەن 75 و 58 و 52 ساڵ و ئافرەتێك تەمەن 70 ساڵ.
3 لە خوالێخۆشبووان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
1 خوالێخۆشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.
دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان سپارد.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
2 حوزەیران 2020
H.B