33 كەسی دیكە لە دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون
لە داوەتێکی نان خواردن بوونە
K24 - هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، زیاتر لە 300 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە، بەو پێیەی دوایین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 830 كەس، لەو ژمارەیەش 434 تووشبوویان چارەسەر كراون، 14 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ئ. م