حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران بڵاوکردەوە
روونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24- هەولێر:
د. جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی 06/06/2020.
د. جوتیار ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییهكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.
دوێنێ سێشەممە 02/06/2020، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە دەوامی فەرمانبەران تا کۆتایی ئەم مانگە دەستپێناکاتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە.