لە دهۆک 19 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

ئاماری نوێ

K24- دهۆک: 

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، نۆزدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵ.

ئاشکراش کراوە، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو، بەهۆی دەعوەتێکی نان خواردن لە دهۆک، 33 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوەش بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە لە دهۆک تۆمار کرابێت.