لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی لوبنان شەش کەسی خێزانێک کوژران

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایدەگەیەنێت: شەشی کەسی خێزانێک لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵات، بە هێرشێکی ئەمڕۆی ئیسرائیلی کوژران کە سیانیان منداڵن.
شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە هێرشێکی ئیسرائیلیدا بۆ سەر شارۆچکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، لانی کەم شەش کەس کوژراون کە سێ منداڵیان تێدایە، 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی ئەو وڵاتە دەڵێت: شەش کوژراوەکە هەموویان سەر بە یەک خێزانن، وەزارەتی تەندروستیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەلخوریبە، بووە هۆی کوژرانی شەش کەس کە سێ منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا هەن، یەکێکیان تەمەنی سێ ساڵە، 11 کەسی دیکەش بریندار بوون کە پێنج منداڵی تێدایە، دوو لەو منداڵانە تەندروستییان ناجێگیرە.