تەندروستی هەولێر: چوار تووشبووی کۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە
"یەکێکیان دۆخی زۆر خراپە"
K24 - هەولێر:
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر تەندروستیان ناجێگرە و یەکێکیان رەوشی زۆر خراپە.
لەباسکردنی هۆکاری زیاد بوونی ژمارەی حاڵەتەکان، د. دلۆڤان گووتی، ئەو ماوەیەی رابردوو، دوای قەدەغەی هاتووچۆ، شوێنە گشتییەکان کرانەوە و هاووڵاتیانیش پابەند نەبوون.هەروەها، چەند کەسێک کە مۆڵەتی هەبووە بۆ کاری پێویست بێتە هەولێر لە بەغداوە، تووشبوو بوون و ڤایرۆسەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سروشتی ڤایرۆسەکە وایە، 80% هەڵگرانی هەستی پێناکەن یان نیشانەی کەمیان هەیە، ئەمەش وایکردووە ئاسان لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوببێتەوە.